بۆ یەکەمینجار ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە.
پیشتر ماکرۆن ئەکاونتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، نەبووە، لە یەکەمین گرتە ڤیدیۆشدا کە لەو تۆڕە بڵاویکردەوە، پیرۆزبایی لەو خوێندکارانە کرد کە قۆناغی ناوەندیان تێپەڕاندووە.
ماکرۆن بە خوێندکارانی وڵاتەکەی وتووە، ئێوە بە نەوەی دوای کۆرۆنا دەناسرێن، کە لەماوەی مانەوەتان لەماڵەوە لە چەندین خۆشی و لە بینینی هاوڕێکانتان بێبەش بوون.
سەرۆکی وڵاتانی جیهان خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بەدوور دەگرن، بەهۆی ئەوەی بە تۆڕی هەرزەکارەکان ناسراوە.
لە جیهاندا چەندین جار رەخنە لە تۆڕەکە گیراوە کە زیان بە هەرزەکاران و منداڵان دەگەیەنێت.