فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا، لە ئاسمانی پارێزگای وان کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە،درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی تایبەتی پشکنین، لە پارێزگای وان خۆی کێشاوە بە چیای ئارتۆشدا و بەهۆیەوە حەوت کەس کە دوانیان فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەکە لە رۆژی دووشەممەوە لە ناوچەکە سەرقاڵی کاری پشکنین بووە و لە سەر لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی فەریت مەلەنی وان دەرچووە و لە دوای کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردووەوە، پەیوەندی بە رادارەوە نەماوە.
پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە ئەم بەیانییە لەسەر چیای ئارتۆش دۆزراوەتەوە کە دوو هەزار و ٢٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە.