پەیوەندی ئێران بە گەنجە توندڕەوەکانی سۆماڵ ئاشکرا دەبێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 18/07/2020

Alternate Text

گۆڤارێکی ئەمریکی، یاریگای نوێی شەڕەنگێزییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، کە وڵاتی سۆماڵ بەکاردەهێنێت.

گۆڤاری فۆرگن پۆلیسی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئێران سۆماڵ وەک یاریگای نوێی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە بەکاردەهێنێت، ئەویش لە رێگەی گەنجە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەوە.

گۆڤارەکە ئاشکرای کردووە، چەند گەورە بەرپرسێکی سۆماڵ باسیان لە گرنگیپێدانەکانی ئێران لە وڵاتەکەیان و پەیوەندی بە گروپە گەنجە توندڕەوەکانەوە کردووە.

هاوکات ئێران ئەو رێکخراوانە بەکاردەهێنێت بۆ هاوکاریکردنی چەکدارانی حوسی لە یەمەن و کینیا و تەنزانیا و باشوری سۆدان، جگە لەوەش دەیەوێت ئەفریقا بۆ دەربازکردنی نەوتی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت کەبەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بەشێکی زۆر لە بازاڕەکانی لەدەست داوە.

رۆژنامەکە ئەم زانیاریانەی لە رێگەی چەند نموونەیەکەوە روونکردووەتەوە، لەوانەش لەساڵی ٢٠١٩ چەند هێرشێک کرایە سەر سەربازانی ئەمریکا لە سۆماڵ و کینیا و هێرشکردنە سەرکاروانێکی یەکێتی ئەوروپا لە مەقادیشۆ. و هێرشێکی دیکە لە سەرەتای ئەمساڵدا.

جگە لەو هێرشەی دوو رۆژ دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، کرایە سەر سەربازگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە کینیا و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا