بۆ یەکەمینجار وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلە نوێیەکی کۆمپانیای سامسۆنگ بڵاوکرایەوە.
وێبسایتێکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی وێنە دزەپێکراوەکان، وێنەیەکی دزەپێکراوی گالاکسی نۆت ٢٠ ئەلترای بڵاوکردووەتەوە.
بە گوێرەی وێنەکە، مۆبایلە نوێیەکە رەنگی برۆنزێکی تۆخە و چەندین تایبەتمەنی نوێی تێدایە.
بڕیارە پێنجی ئابی داهاتوو کۆمپانیاکە بە شێوەی فەرمی وێنەی مۆبایلەکە بڵاوبکاتەوە.