ئێران بۆ كازمی: چالاكییه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌عێراق رابگره‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 22/07/2020

Alternate Text

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران داوا له‌ كازمی ده‌كات، رێگری لە بەردەوامبوونی چالاکیی حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ عێراق بکات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌مخانی به‌كازمی وتووه‌، چاوەڕانی ئێران لە حکومەتی عێراق ئەوەیە رێگریی لە بەردەوامبوونی چالاکیی حزبه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات.

لە بەشێکی کۆبوونەوەی کازمی و شەمخانیدا بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، باسی چالاکیی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو خاکی باشووری کوردستانەوە بۆ سەر ئێران کراوە. شەمخانی بە کازمیی گوتووە، "چاوەڕانیمان لە حکومەتی عێراق ئەوەیە لێبڕاوانە رێگری لە بەردەوامبوونی چالاکیی ئەو حیزبانە بکات".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و چالاكیانه‌ "بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتیان کردووەتە ئامانج".

هاوكات شه‌مخانی حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌ "دژی ئاسایش" كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌سفكردوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا