هۆکاری تەنگەنەفەسی و خێرا لێدانی دڵ لە کاتی خەودا چییە؟

تەندروستی 23/07/2020

Alternate Text

زۆرکات لە کاتی خەودا هەست بە تەنگەنەفەسی لێدانی دڵمان دەکەین بە خێرایی، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی خەوەکەمان تێکبدات، بەتایبەت ئەگەر ئەم حاڵەتە زۆر دووبارە بوویەوە تەواو ماندوو بێزارمان دەکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەین.

هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی:

1-تووشبوون سییەکان بە نەخۆشی درێژخایەن
2-نەخۆشییەکانی دڵ

3-زیادبوونی کێش
4-پرخەپرخی زۆر.

5-ترس و ناڕێکی هەستە دەروونیەکان.
6-ماندووبوونی زۆری رۆژ.

7-کەم خەوی
8-هەوکردنی گەروو.

هۆکارەکانی خێرا لێدانی دڵ لەکاتی خەودا:

1-بەرزبوونەوەی رێژەی هۆرمۆنی ئەدرینالین لە لەشدا، بەهۆی ماندوبوون و دڵەڕاوکێوە.

2-جگەرەکێشان.
3-خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان.

4-زۆر خواردنی چەور.
5-گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان بەهۆی دەرمانەوە.

6-بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن، یان پەستانی خوێن یاخود نەخۆشی غودەی دەرەقی.

چۆن چارەسەری دەکەین:
1-هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئارام هەناسە بدە و هێوربەرەوە.
2-لەدوای ماندووبوونی زۆر هەوڵبدە جەستەت بحەوێتەوە.

3-راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.
4-خواردنی میوە و سەوزە.

5-دووربکەوەرەوە لەهەموو ئەو هۆکارانی تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.
6-خواردنەوەی کهولی و کافاین پێش خەوتن وازلێبهێنە.

7-رۆژانە بەشێوەیەکی باش و رێکخراو بخەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا