مام جەلال چۆن باسی دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی کردووە؟

عێراق 24/07/2020

Alternate Text

گرتە ڤیدۆیەکی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بڵاوبووەتەوە کە باس لە مێژووی دروستبوونی عێراق و مافەکانی کورد دەکات لە دەوڵەتەکەدا.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا مام جەلال، باسی ئەوە وتانە دەکات کە بۆ یەکەمینجار لەبەردەم ئەنجومەنی حوکم لەدوای رووخانی رژێمی بەعس پێشکەشی کرد.

مام جەلال رەنگە زۆرێک تا ئێستا نەزانن دەوڵەتی عێراق کەی و چۆن دروستبوو، دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠ دروست بوو ئەو کات هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لێی.

مام جەلال لە وتەکانیدا باس لە بەیاننامەیەکی کۆمەڵەی گەلان دەکات لەنێوان ساڵانی ١٩٢٤-١٩٢٥ کە باس لەوەدەکات، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان هیچ کات سنوری عێراق لە ئەنبار و تکریت تێپەڕی نەکردووە.

مام جەلال باس لەوەشدەکات، ئەوکاتەی ویلایەتی موسڵ کرایە سەر عێراق مەرجی سەرەکی ئەوە بوو کوردەکان رازی بکەن و دەست لە ناسنامەی کوردایەتی شاری کەرکوک هەڵنەگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا