دوو بومەلەرزە ئەم ناوچەیەی کوردستانی هەژاند

کوردستان 01/08/2020

لەلایەن: shamal

Alternate Text

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنوری قەزای كەلار دوو بومەلەرزە رویاندا بەگوێرەی زانیارییەكان گوڕی زەمینلەرزەی یەكەم ٣.٧ پلەی رێختەر بووە.

فەرمانگەی كەشوهەوا و زەمینلەرزەزانی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە دوو بومەلەرزە لە سنوری كەلار رویانداوە یەکەمیان کاتژمێر ١١:٣٨ ی پێشنیوەڕۆژ بە گوڕی ٣.٧ پله به پێوەری رێختەر رویداوە.

روونیشیکردووەتەوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر له ژێر بەرزاییەکانی گوندی دەورەی نزیک روباری سیروان رویداوە، کە تەنها (٥) كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دورە.

سەبارەت بە بومەلەرزەی دووەم ئاشکرایکردووە، کاتژمێر ١١:٤٣ی پێشنیوەڕۆژ بە گوڕی ٢.٩ پله به پێوەری رێختەر و بە هەمانشێوە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر له ژێر ڕوباری سیروان نزیک گەڕەکی بەردەسور روویدا، کە تەنها ٢ كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دورە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا