سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هاتە دەنگ

عێراق 04/08/2020

Alternate Text

سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هاتە دەنگ و رایگەیاندووە پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن.

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، داواكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاك و بێگەرد، بەرکەوتەیەکی نیشتیمانی و پێداویستییەكی چاکسازی سیاسی داواکراوە و دەرهاویشتەی داخوازی گەل و جوڵەی شەقامە.

روونیشیکردووەتەوە،  پێشوازی لە پێشنیارە راگەیەنراوەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بەدیاریكردنی وادەیەكی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە كە دەربڕی پابەندبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بەکارنامە حكومییەكەی.

 

داوایشیکردووە،  ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین، زوو بە زوو یاسای هەڵبژاردنەكان تەواو بكات و رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری بكات، تاوەكو ئێمەش پەسەندی بكەین و حکومەت دەست بە جێبەجێكردنی بكات. ھەورەک چۆن داواکارین پەلە بكرێت لە هەمواركردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی، لەھەمانکاتدا جەختیش لەوە دەكەینەوە كە لە عێراق توانای دابینکردنی بودجە و ئاسانكارییە پێویستەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانمان ھەیە، بەجۆرێك كە کۆمیسیۆن بتوانێت سەربەخۆیی خۆی و پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان دەستەبەر بكات.

 

سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە، هەر كاتێك حكومەت پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانمان بخاتە بەردەست، ئامادەین پێشنیارەكە بەڕەزامەندی خۆمانەوە ئاڕاستەی پەرلەمان بکەین.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا