زۆر خواردنی برنج چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

تەندروستی 08/08/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی سەلماندوویەتی، زۆر خواردنی برنج بکوژە و هۆکاری مردنی ٥٠هەزار کەسن لە ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهاندا.

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی کەلەلایەن دوو زانکۆی بەریتانی لە مانچستەر ئەنجامدراوە ئاشکرای کردووە، خواردنی برنجی دەوڵەمەند بە زەرنیخی نائەندامی دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتی بەریتانی ئەنجامدراوە  و دەرکەوتووە رێژەی ٢٥٪یان ژیانیان لەمەترسیدایە بۆی زۆر خواردنی برنجەوە.
توێژەران دەڵێن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکە دەکرێت برنجی بۆر یان بەسمەتی بەکاربهێنن لەبری برنجی دەوڵەمەند بە زەرنیخ.
نزیکەی سێ ملیار هاوڵاتی سەر زەوی برنج بە خواردنی سەرەکیان دەزانن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا