جێگری پارێزگاری به‌سرا راگه‌یاند ،
له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كان بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ١٨ ته‌نكه‌ر ئۆكسجینمان پێگه‌یشت و ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی به "پیرۆز" ناوبرد .
له‌وباره‌یه‌وه موعین حه‌سه‌ن ، جێگری پارێزگاری به‌سره
به میدیاكانی راگه‌یاند ، رۆژی شه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ١٨ ته‌نكه‌ری ئۆكسجینی بۆ به‌سرا ناردووه ، ئه‌مه‌ش
له چوارچێوه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كانه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ، له نه‌خۆشخانه‌كانی
پارێزگای به‌سرا تا راده‌یه‌ك ئۆكسجین كه‌مبووه‌ته‌وه و ، رێژه‌یه‌كی زیاتریان
پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانی كۆرۆنا .
جێگری پارێزگاری به‌سرا ، ئه‌م هانگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به " پیرۆز" ناوبرد ، چونكه پێی وایه بۆشاییه‌كی زۆری ئۆكسجین له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان
و ناوه‌ندی پارێزگای به‌سرای پڕكردووه‌ته‌وه .