راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، پێشبینی دەکەن دوای رێککەوتنی هەریەکە لە ئیمارات و ئیسرائیل، چەند دەوڵەتێکی دیکەی عەرەبی لەگەڵ وڵاتەکەیاندا رێکبکەون لە پێش هەمووشیانەوە بەحرەین.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، دوای رێکەوتنی هەریەکە لە ئیمارات و ئیسرائیل، هەریەکە لە دەوڵەتەکانی بەحرەین، سودان، سەڵتەنەی عەممان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە.
ئاشکراشی کردووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لای بەحرەین و سەڵتەنەی عەممان کاتێکی زۆر ناخایەنێت و بەم نزیکانە روودەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە هەریەکە لە ئێران و تورکیا بە توندی ئەو رێکەوتنەیان رەتکردەوە.