سود و زیانەکانی تەکنەلۆژیا

تەکنەلۆژیا 31/08/2020

Alternate Text

خاڵە ئەرێنیی و نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا چین؟ چارەسەری نەرێنییەکانی چۆن دەبێت؟ کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگە چی بووە؟ سوود و زیانی چی بووە؟ 

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا ناتوانرێن جیا بکرێنەوە، پشت بەستنی تەکتەلۆژیا لە لایەن کۆمەڵگاوە سوڕێکە کە ئێمە تێیدا دەخولێینەوە، لە ڕۆژانەی ژیانماندا پشتی پێ دەبەستین و ئاستی پێویستییەکانمان و داخوازییەکانمان لەسەر شانی تەکنەلۆژیا لە بەرزبوونەوەدایە. مرۆڤەکان تەکنەلۆژیا بۆ گەشت و پەیوەندیی کردن – فێربوون – بازرگانیی و ژیانی ئاسوودە بە کار دێنن. هەر چۆنێک بێت تەکنەلۆژیا جێگە و هۆکارێک بووە بۆ بایەخی ئێمە. ئەپەکان و پڕۆگرامە دەوڵەمەندەکانی ئەم بوارە ئەنجامێکی باشی بۆ ژینگە پێ نەبووە کە بووە ئەنجامی پیس کردن، هەروەها بووەتە هۆکارێک بۆ ترسە یەک لە دوای یەکەکان لەسەر ژیان و کۆمەڵگا. ئەمەش پێی دەوترێت ڕاست و دروستیی لە تەکنەلۆژیا. گەورەترین بەرەنگاریی خەڵک ‌بڕیاردانە لەو داهاتووەی کە پێویستە هەمان بێت و پاشان دروست کردنی ئەو تەکنەلۆژیایەی کە ڕاست و دروستە، کە ئاسانکاریی ئەو ڕێگەیە دەکات کە ئێمە بیرۆکەکانی تێدا جێبەجێ دەکەین.

ئاسان نییە کە پێی بزانین کە هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێی گەورە چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانمان هەبووه و وە لە داهاتوودا چ کاریگەرییەکی دەبێت. تەکنەلۆژیا لەسەر ژینگە و کۆمەڵگا و کەسەکان بە شێوەی گشتیی هەیە. ئەو ڕێگایەی کە ئێمە تێیدا تەکنەلۆژیا بە کار دێنین بڕیار لە ئەرێنیی یان نەرێنیی کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا دەدات. بۆ نموونە (نموونەی کاریگەریی ئەرێنیی) دەتوانین لە دانەوێڵە بۆ دروست کردنی هایدرۆ کاربۆنی ئێسانۆڵ بەکاربێنین کە دەتوانرێت وەکو سوتەمەنیی بە کار بهێنرێت. وە سوتەمەنی دەتوانێت بزوێنەرەکان و ئۆتۆمبێلەکان بە گەڕ بخات کە وەک دەزانرێت بۆ مرۆڤەکان ئاسانکاریی تەواوەتییە. بۆ نموونە (نموونە لە کاریگەریی نەرێنیی) ئەگەر بە شێوەیەک لە شێوەکان بڕیار لە ڕێژەیەکی گەورەی دروست کردنی سوتەمەنی لە دروسن کردنی دانەوێڵەوە بدەین، مرۆڤەکان لە باری نەبوونی خۆراک دەمێننەوە و جیهان لەم شێوە ڕێگەیە برسیی دەکات، کە تەنانەت دەبێت بە خراپترین باری مرۆڤایەتیی.

بە پشت بەستن بە نموونەکانی سەرەوە، تەکنەلۆژیا لە خودی خۆیەوە زیانی بۆ کۆمەڵگا نییە، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە کۆمەڵگا تێیدا تەکنەلۆژیا بە کار دێنێت بۆ بە ئامانج هێنانی شتی دیاریکراو، ئەو بارەیە کە کاریگەریی نەرێنیی تەکنەلۆژیا بۆ سەر کۆمەڵگا دروست دەکات. مرۆڤ بۆ چالاک کردنی دروست کراو و ئامێرەکان پێویستی بە وزەیە، بۆ چالاک کردنی ئۆتۆمبێلەکان یان بۆ ڕووناک کردنەوەی ماڵەکان و هەروەها بۆ بە گەڕ خستنی تەکنەلۆژیای ئامێرەکان وەک کۆمپیوتەرەکان، بەڵام تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی ئەمانە بێ کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە بکەین گۆڕینی سەرچاوە ماندووکەرەکانە بۆ سەرچاوەی نوێی و نەبڕاوە، وەک سیستەمی سۆلار و وزەی Wind کە بەهۆی تەنیا خولانەوەی خۆی دەتوانێت وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت.

لە خوارەوە لیستی کاریگەرییە باشەکان یان ئەرێنییەکان و خراپەکانی یان نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ژینگە ۆ کۆمەڵگا هەیە:
کاریگەرییە ئەرێنییەکان تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە:
تەکنەلۆژیا پڕۆسەی کشتوکاڵی بە ئامێر کردووە: تەکنەلۆژیا پڕۆسەی کشتوکاڵی بە ئامێر کردووە، کە کشتوکاڵی مۆدێرن بە تەکنەلۆژیا پێویستی بە خەڵکێکی کەم هەیە بۆ گەشەسەندن لە چەندێتیی بەرهەمهێنانی خۆراک لە ماوەیەکی زۆر کەم، ئەمە ئەنجامی سەرمایەیەکی بەرز دەبێت، بەهۆی یارمەتییەکانی هەر حکومەتێک، جوتیارێکی کەم یان ناوەند لە ڕێژەدا دەتوانن بەڕێوەبەرایەتیی تۆوکردن و جووتکردن و ئاودان لە کێڵگەکان بکەن، هەروەها بتوانن بە ئامێرەکان گەشەسەندن بکەن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە کشتوکاڵدا دووبارە ئاسانکارییەکی گەورە بووە، چونکە لە بڕین یان دروێنە کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە و بە خێرایی ئەم کارە بە ئەنجام دەگەیەنێت، وە دەبێتە هۆکاری بەرگریی زۆرێک دەغڵ و دان و بەرگریکردینیان لە نەخۆشیی. هەروەها جووتیارەکانیش بە ئامێرە دەست کردەکان دەتوانن بڕێک لە ئەنجامە ڕێژەییەکانی تەکنەلۆژیا زیاتر بکەن. هەندێک لە جووتیارەکان لە شوێنێک کە وشکە بۆ کشتووکاڵ جێگیر دەبن، بە هەمان شێوە لەم کاتەشدا تەکنەلۆژیا کاری خۆی دەکات بەوەی ئەم جووتیارانە دەتوانن پەمپی زیرەکیی ئاو بۆ ئاودان و باشتر کردنی خاکەکە بە کاربێنن، کە ئەم پەمپانە لە توانایاندایە لە ڕووبارەکان ئاو بۆ کێڵگەکان بگوازنەوە. هەموو ئەم چالاکییانە دەتوانن کاتێکی زۆر بۆ پڕۆسەی کشتواڵ بگەڕێننەوە، باشترین نموونە وڵاتی میسڕە کە ئەم وڵاتە خاکێکی تا ڕادەیەک وشکە و بیاباناوییە و بارانێکی کەمی تێدا دەبارێت، بەڵام جووتیارەکانی ئەم وڵاتە بۆ کێڵگەکان ئاوڕشێنە ئۆتۆماتییەکەکان بەکاردێنن. میسڕ ڕێژەیەکی زۆر لە برنج بەرهەم دێنێت و سەرچاوەی ئاوی ئەم برنجە بە هۆی ئەم پەمپانەوە لە ڕووبارەکانەوەیە.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە گواستنەوە داوە: گواستنەوە بۆ تەکنەلۆژیا بوارێکی گەورەیە و بۆ هەردوو ئاستەکانی کۆمەڵگا و بازرگانیی بە هۆی شێوازی نوێی گواستنەوە بووەتە مایەی چاکە، گواستنەوە دەتوانێت توانای جووڵانی گەورە بە خەڵک بدات. تەکنەلۆژیای گواستنەوە، دەتوانرێت وەک هەموو تەکنەلۆژیاکانی تر وەک سیستەم سەیر بکرێت، چونکە ئەڵقەیەکە لەو زنجیرەیەی کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە چارەسەری تێدایە. هەموو ئەم بەشانە لەم زنجیرەیە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانە کەواتە ئەمانە یەک شێوە سیستەمن. گواستنەوە ئۆتۆمبێل – شەمەندەفەر – فڕۆکە – پاسکیل – وزە و زانیاری هتد… بە کار دێنێت. هەموو ئەم پێداویستییانە کە لێرە ناویان براوە بە یەکەوە بۆ جوڵاندنی خەڵک کار دەکەن، تەکنەلۆژیا لەم ٤ جۆرەی گواستنەوە بۆ گواستنەوە یارمەتییدەر بووە کە ئەمانەن :

۱- گواستنەوە لە شەقامەکان لە لایەن ئۆتۆمبێلەوە.

۲- گواستنەوەی هەوایی بە هۆی فڕۆکەکانەوە.

۳- گواستنەوەی ئاویی بە هۆی کەشتی و بەلەمە خێراکانەوە.

٤- گواستنەوە لە بۆشایی ئاسمان بۆ چوونە سەر مانگ. زۆرترین بەکارهێنراوەکان لەم ٤ جۆرەی گواستنەوەدا بریتییە لە شەقامەکان کە هۆکاری گەورەی گواستنەوەی خەڵکە، بە هۆی هۆکارەکانی ئۆتۆمبێل و پاسەکان.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە پەیوەندیی و گەیاندنەکان داوە: پەیوەندییەکان بۆ چەند مەبەستێک دەکرێن. گرووپەکان و کۆمەڵگا هەردووکیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی پشت بە بواری گەیاندن دەبەستن. بە هەمان شێوە خەڵک بۆ پەیوەندییکردن تەکنەلۆژیا بە کار دێنن. ڕاگەیاندنە ئەلکترۆنییەکان وەک ڕادیۆ و تەلەفزیۆن ئینتەرنێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێمەی گەورە کرد، وا تا دێت بیرۆکەی زیاتر دروست دەکات بۆ گەشەسەندی تۆڕی کۆمەڵایەتییمان. لە زۆرینەی وڵاتان تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بۆ دەنگی کۆمەڵگا بە کار هێنراوە، ئەوان مەیدانی سەرهێڵیی دروست دەکەن، ئەو شوێنەی کە خەڵک لە چوارچێوەی پەیوەندییەکان بە هۆی مۆبایلەکانەوە دەتوانن هاوبەشیی لە بیرۆکە بکەن یان گفتوگۆی سیاسیی بکەن، هەر وەک تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر. جگە لەمە سەرۆک و بەرپرسە باڵاکان ئینتەرنێت و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بە کار دێنن، بە مەبەستی گەیشتنی دەنگ و خزمەتگوزارییەکانیان بە زۆرترین خەڵک. باشترین نموونە سەرۆک باراک ئۆباما بوو، کە پشتی بە تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندیی و گەیاندن بەستبوو بۆ بۆ ناردن و گەیاندنی دەنگ و گەشەپێدانەکانی ئەمریکا.

تەکنەلۆژیا گەشەی بە پڕۆسەی پەروەرده و فێرکردن داوە: بێگوومان بواری پەروەردە و فێرکردن بڕبڕەی پشتی ئابووریین. خەڵک پێویستی بە ژێرخانێکە لە پەروەردە و زانین کە بە هۆیەوە زانیارییەکان لێک دەدەنەوە. زۆرێک لە قوتابخانەکان ڕێکخستنی پەروەردەی تەکنەلۆژیی دەکەن، ‌بە هاوسەنگییەکی باش بۆ باشترکردنی ئەو ڕێگایەی کە قوتابییەکان تێیدا فێر دەبن. تەکنەلۆژیاکانی ئایپاد و مۆبایل و بۆردی ئەلکترۆنیی کە لە ژووری وانەکان هەن بۆ باشترکردنی ڕەوشتی قوتابیە بۆ فێربوونی خێراتر و باشتر. پەروەردە و فێرکردن بە شێوەی بینین بەناوبانگ دەبێت و سەلمێنراوە کە باشترین جۆری وانەوتنەوەیە بۆ وانەکانی بیرکاریی – زیندەزانیی – فیزیا – جوگرافیا و ئابووری چەندی تر. کۆمەڵگەی بازرگانان بە حکومەتەوە، پارەیان لە جۆرەها تەکنەلۆژیا بەخشیوە بۆ قونابخانەکان، کە دەتوانرێن لە لایەن هەردوو چینی قوتابیی و مامۆستا بە کار بهێنرێن. بۆ نموونە لە ئایتیونسی خزمەتگوزاریی کۆمپانیای ئەپڵ، زۆرێک لەو ئەپانەی کە تایبەتن بە وانەکان یان فێرکردن دەدۆزیتەوە، کە قوتابییەکان دەتوانن زانیارییە ئەکادیمییەکان لە هەر کاتێکدا بێت فێر ببن و بیخوێننەوە. هەروەها پڕۆگرامەکانی وەک فێربوونی درێژ و زۆر، یان خوێندنەوەی زانستەکان لە سکۆڵارەکانەوە وەک سکۆڵاری گووگڵ.

کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە:
نەهێشتنی سەرچاوە و سامانەکان: بە هۆی پێداویستییەکان بۆ تەکنەلۆژیای نوێ ئێمە زۆرتر پەستان دەخەینە سەر ئەو سەرچاوە و سامانە سروشتیانەی زەویی. سەرنج لە ژمارەی دروست کردنی مۆبایلەکان و کۆمپیوتەرەکان بدەن، ڕۆژانە دانیشتووانی زەوی لە زۆربوونە و بە دڵنیایی کڕیاڕان پشت بە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان دەبەستن لە ئۆفیس و ماڵەکانیان. ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ، پشتبەستن بە بەرهەمەکانیان لە ئاستێکی بەرز خۆی دەبینێتەوە، ئەوان پێویستە لەسەریان دایکی سروشت بچەوسێننەوە بە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم و هتد… کاتێک ئەم کانزایانە بەکارهێنران، بە هیچ شێوەیەک دروست نابنەوە چونکە دروست بوونی ئەم کانزایانە چەندین ملیار ساڵی پێویستە. ئەمە مانای ئەوەیە کاتێک دێت کە ئێمە لە نەبوون و نەمانی ئەم سەرچاوە و کانزایانە بمێنینەوە کە لە داهاتوودا دەبێتە کێشەی بەرهەمهێنان و دروست کردن و هەروەها کێشەی ژێرخانی ئابووریی.
زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان: تەکنەلۆژیا ئاسانکاریی تەندروستیی گەشە پێداوە و بۆ لێکۆڵینەوەکان بۆ چارەسەری کێشەی تەندروستی کە کاریگەریی هەیە بۆ مرۆڤ یارمەتییدەر بووە. ئەمە بۆ وڵاتە پێنەگەیشتووەکان یان تازە پێگەیشتووەکان هەواڵێکی خراپە، ئەو وڵاتانەی کە هێشتا هەل و مەرجی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە کە تەکنەلۆژیای تەواو پێشکەوتوو بۆ سوودی تەندروستیی بە کار بهێنن. بەڵام بۆ وڵاتە پێگەیشتووەکان بە پێچەوانەوەیە. لە وڵاتە پێشکەوتووەکان گەشەکردن و لە دایک بوون سنوردار کراوە، ئەمە یارمەتییداون کە هاوسەنگیی ژمارەی دانیشتووانی خۆیان بپارێزن و پەیوەندی هاوسەنگییان هەبێت لەگەڵ سامان و سەرچاوە سروشتییەکان. بەڵام لە وڵاتە پێنەگەیشتووەکان بەو شێوەیە نییە، ڕێژەی لە دایکبوون زۆرە، مردنی خەڵکی زۆرە، چاودێریی تەندروستیی لاوازە.
تەکنەلۆژیا پیسکردنی ژینگەی زۆرتر کردووە: پیسکردن کارییگەریی خستووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونمان، یان ئەو ئاوەی دەیخۆین و ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین. زیادبوونی پشتبەستنی تەکنەلۆژیا نوێیەکان بووەتە هۆی زۆربوونی دروستکردن و بەرهەمێنان. ئەوان بە قورسی کار بۆ دروستکردنی باشترین تەکنەلۆژیا بۆ بازرگانیی و کۆمەڵگا. لەگەڵ ئەمەشدا گاز و کیمیایی زیانبەخش بڵاو دەکەنەوە، ئەمە بە دڵنیایی زیانی گەورەی بە ژینگە گەیاندووە و بوەتە هۆی ئەوەی ئاگاداریی نێودەوڵەیی بدرێت. کەواتە تەکنەلۆژیای زیاتر کە چێژی لێ وەردەگرین، دەبێتە هۆی ئازاردانی زیاتری ژینگەمان. شارەزایان هەوڵ دەدەن ڕێگەی جیاواز بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بدۆزنەوە کە کاریگەریی خراپی تەکنەلۆژیا بۆ ژینگە کەم بکەنەوە، باشترین بیرۆکەشیان دروست کردنی زۆرترین ناوچەی سەوزە له وڵاتەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا