وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، زیادتر لە سێ هەزار کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٤٠٤ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
رونیشیکردووەتەوە، لەهەمان کاتدا سێ هەزار و ٨٧١ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ٨١ کەس لە پارێزگاکانی عێراق بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.