گەنجێک ئامێری ئاگادارکردنەوە لە غازە مەترسیدارەکان بەرهەم دەهێنێت

تەکنەلۆژیا 02/09/2020

Alternate Text

گەنجێکی وڵاتی ئەردەن ئامێرێک دادەهێنێت لە رێگەیەوە بەکارهێنەر لە بوونی غازە مەترسیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە.

گەنجەکە ناوی هاشم حسام الدين و خەڵکی وڵاتی ئەردەنە، ئامێرێکی داهێناوە کە لە رێگەی ئاگادارکەرەوەیەکی دەنگییەوە بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری بوونی هەر جۆرە غازێکی مەترسیدار وەک دوان ئۆکسیدی کاربۆن، جگە لەوەش دەتوانێت پەیوەندی بکات بە فریاکەوتنەوە پێش کەوتنەوەی هەر کارەساتێک.

 

پێشبینی دەکرێت، ئەم داهێنانە سوودی زۆری لێ ببینرێت بەتایبەت لە یەکە نیشتەجێبوونەکاندا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا