چارەسەرێکی خێرای شێرپەنجە دۆزرایەوە

تەندروستی 05/09/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێی ئوستورالی ئاشکرای دەکات، ژەهری هەنگ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەکات.

 

سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی توێژینەوەیەک لە زانکۆی ویسترینی ئوستورالیا توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە ژەهری هەنگ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەکات.

توێژەران دەڵێن، ژەهری هەنگ جۆرە ئەنزیمێکی تێدایە کە میلیتین، کە دوای دەرهێنان و تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند ماددەیەکی پزیشکی دیکەدا، دەتوانرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک سوودی لێببینرێت.

باس لەوەش دەکەن، ئەنزیمەکە لە ماوەی ٦٠ خولەکدا کار لە چالاکی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و هیچ کاریگەرییەکی خراپی نییە لەسەر خانەکانی دیکە.

هەر لەو توێژنەوەیەدا پزیشکان گەیشتوون بەو ئەنجامەی هەنگی ئەوروپی باشترین جۆری هەنگە بۆ ئەو جۆرە چارەسەرەییە.

لە ئێستادا توێژینەوەکە چەند قۆناغێکی دیکەی ماوە تا بگەن بەو ئەنجامەی کە باشترین شێوازی بەکارهێنان  بۆ ئەنزیمەکە بە چ شێوازێکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا