تورکیا بەشێک لە باشورە کە هاوسنورە لەگەڵ سوریاوە بۆ ناوچەی سنوریەکانی باکوری خۆرئاوای کە هاوسنوری یۆنانە دەنێرێت.
ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی نزیک لە حکومەتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، تورکیا دەیان زرێپۆشی لە باشورەوە ناردووەتە ناوچە سنوریەکانی باکوری خۆرئاوای وڵاتەکەی کە هاوسنوری یۆنانە.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە تا دێت ناکۆکییەکانی هەریەکە لە تورکیا و یۆنان، لەسەر سنورە ئاوییەکانی نێوانیان و دابەشکردنی سامانە سروشتییەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست زیادتر دەکات.