لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه رێژه‌ی
ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ 50% زیاد بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بە میدیا عێراقیەکانی راگه‌یاندووه، لیژنه‌ی
باڵای ته‌ندروستی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه رێژه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران
بۆ 50% زیاد بكات، هاوکات هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكرێته‌وه و به‌ره‌چاوكردنی
مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی".
ئەوەش خراوەتەڕوو" کاردەکەین بۆ ئەوەی ژماره‌یه‌ك له چێشتخانه
و شوێنه گشتیه‌كان بکەینەوە به‌ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی
كۆرۆنا".
هاوکات پێشتر لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی رایگه‌یاندبوو، به‌رێژه‌ی ٢٥٪ فه‌رمانبه‌ران
ده‌وام ده‌كه‌ن بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.