کام جۆری ترێ بۆ خواردن گونجاوە؟

تەندروستی 08/09/2020

Alternate Text

لەگەڵ هاتنی وەرزی ترێن، شارەزایانی بواری خۆراک ئەو جۆرە ترێیانە دەست نیشان دەکەن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن.

بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە تەندروستی ئەو ترێیەی دەیکڕیت، پێویستە سەرنجی لاسکەکانی بدەیت، ئە جۆرە بکڕیت کە سەوز  و نەرمە، گەر رەق بوبێت و رەنگی گۆڕابێت مانای وایە ترێیەکە کۆنە.

باشترە لە کڕینی ئەو جۆرە ترێیانە دووربکەویتەوە، کە خاڵ و پەڵەیان پێوەیە، ئەو بۆڵە ترێیانەی بەشێکیان لە لەسکەکەی بونەتەوە، سەرچاوەی بەکتریا و میکرۆبەکانە.

پێویستە پێش ئەوەی ترێ بخۆیت بشۆردرێتەوە، چونکە گەر زووتر ترێ بشۆیتەوە خراپ دەبێت.

باشترە ترێ لەناو بەفرگر هەڵبگیرێت و دووربێت لەو خواردنانەی بۆنیان هەیە، چونکە بە زوویی بۆنەکەی لە خۆی دەگرێت و تامەکەی دەگۆڕێت.

ترێ، یەکێکە لەو میوە هاوینەییانەی چەندین سودی تەندروستی هەیە، بەرگری لەش بەهێز دەکات، لە هەوکردن دەتپارێزێت، سەرچاوەی دەوڵەمەندی چەندین ڤیتامینە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا