سود و زیانەکانی شیری زەردەچەوە چییە؟

تەندروستی 08/09/2020

Alternate Text

شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە؟

 

بریتیە لە گیراوەی( شیر + زەردەچەوە+ هەنگوین ) پێکهاتەکانی : کوپێک شیر +کەوچکێکی چا زەردەچەوە+ کەوچکێکی چا هەنگوین یەکێکە لەوگیراوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری جومگەکان و ئاوسان و داخورانی جومگەکان .

 

لەزۆر شوێن پێدەوترێت (ئەسپرینی سروشتی) لەبەرئەوەی ئەگەر ڕۆژانە بەڕێکی بخورێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر ئازار کەمدەکاتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە لەبەرئەوەی دژە هەوکردنێکی بەهێزە ، ئاوسانی جومگەکان کەمدەکاتەوەو دژەئۆکسیدێکی زۆر باشە.

 

هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزی ئێسک ، بەهۆی شیرەکەوە کەڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی تیادایە و هەروەها ئەو ماددەی" کۆرکمین" ەی لە زەردەچەوەدا هەیە، بینراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پتەوکردنی چڕی ئێسکدا .

 

سوودەکانی تری شیری زەردەچەوە :

١- کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زیپکەی دەمووچاو ، چونکە دژەبەکتیریا و دژە کەڕووی تیادایەو پاکژکەرەوەشە .

٢-کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی گەشەی قژ بەتایبەتی ئەگەر زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکرێت .

٣- بۆ هەناسە توندی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەو گیرفانی لووتەکان . لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر دژە بەکتیریاو دژە ڤایرۆسی تیادایە .

٤- بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لێی .

٥- بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە

٦- بەسوودە لە کاتی سەرمابوون و پەتاکاندا و دەشتوانرێت مێخەکی تێکەڵ بکرێت نیو کەوچکی چا .

٧- بۆ کەمخەوی : ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی تیایدایە لەگەڵ تریپتۆفانی ناوی ،خەوەکەت ئارامتر دەکەن بەتایبەتی ئەگەر پێشخەوتن بخورێت و زەنجەفیل یاخود دارچینی تێکەڵ بکرێت .

٨-کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات ، خوێن پاکدەکاتەوە لەگەڵ کۆئەندامی لیمف ، و جگەر پاکدەکاتەوە لە پاشەڕۆکان، و پێست ڕوون و بریسکەدار دەکات و ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە لە ئافرەتاندا .

 

کاریگەرییە خراپەکانی :

١- ئەوانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە و فشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بە ئاگادارییەوە بیخۆن .

٢- لەهەندێک کەسدا حەساسیەت و خوران دروست دەکات .

٣- زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە .

٤- بەڕێژەیەکی کەم کاریگەری پاکردنەوەی جگەری هەیە ، بەڵام بەڕێژەی زۆر کاریگەری پێچەوانەو نەرێنی هەیە بۆ جگەر .

٥- لەوانەیە ببێتە هۆی نەزیف و خوێن بەربوونی ڕەحم لە ژنانی دووگیاندا ، بۆیە لەو حاڵەتانەدا دەبێت بەڕێژەی کەم بەکاربێت .

٦- لەوانەیە ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن و سەرئێشە دروست بکات .

٧- پێویستە ئەگەر نەخۆشیەکت هەبوو پێش بەکارهێنانی ڕای پزیشکەکەت وەربگریت.

 

د. هەڤین کەمال شاە محەمەد

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا