وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و
بەپیی ئامارەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٧٨ حاڵەتی نوێی
توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤
کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٥٤کەسیش
گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سێ هەزار و ١٤٤حالەتی توشبوانی
ڤایرۆسەکە چاکبوونەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٦٩هەزار و ٥٧٨ کەس لە عێراقدا توشی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت هەزار و ٦٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.