زیادتر لە چوار هەزار کەس کۆرۆنایان تێپەڕاند

عێراق 14/09/2020

لەلایەن: avin

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، زیادتر لە چوار هەزار کەس کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٦٩ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

روونیشیکردووەتەوە، چوارهەزار و ٤٢٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا