گۆڕانی رەنگی مووەکانی قژت لە تەمەنی لاویدا رەنگە نیگەرانت بکات هەست بەوە
بکەیت تەمەنت روو لە هەڵکشانە.
سپی بوونی مووی سەر پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە و هەندێکجار لە تەمەنێکی
منداڵیدا مووی سەرت سپی دەبێت ئەمەش بۆ هەندێک لایەنی تەندروستی دەگەڕێتەوە.
کۆمەڵێک هۆکار هەن دەبێتە هۆی سپی بوونی مووەکانی سەرت لەوانە:
_ بۆ ماوەیی:
هەندێک جار سپی بوونی قژت بۆ ماوەییە و یەکێک لە خێزانەکەت لە کۆندا بۆ
ماوەی قژیان سپی بووە و ئەوا وا دەکات بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی ئەمەش بەهۆی
کەموکورتی لە جیناتدا.
_ کێشەی تەندروستی:
کێشە تەندروستییەکان وەک کەم خوێنی و کێشەی غوودەی دەرەقی و کەمی ڤیتامینەکان
و کەمی کانزاکان وەک کەمی ئاسن و کەمی یۆد.
_بوونی کێشەی
دەروونی و پەستانێکی ناخۆش لەسەر مێشکت رەنگە ترس لە شتێک ئەوە دروستبکات، بەتەنها
کار لە رەنگی قژ ناکات، بەڵکو ڕەنگی پێستیشت دەگۆڕێت.
_خواردنی ژەمی خێراکان وەکو ھەمبەرگر و پیتزاو پەتاتەی سورەکراو.
_ بەکارهێنانی
دەرمان و شامپۆ و کرێمی ناتەندروست و خراپ یان رەنگ
-پەیڕەو کردنی ھەندێک خوی ناتەندروست وەکو
جگەرە کێشان و ئاڵودەبوون بەخواردنەوە کحولیەکان و زۆر خواردنەوەی ووزە بەخشەکان
کاریگەری زۆر یان ھەیە لەسەر زوو سپی بوونی قژ.