پسپۆڕانی زانستی خۆراک کۆکن له سه‌رئه‌وه‌ی باشترین کات بۆ کێشانی له‌ش، راسته‌وخۆ دوای هه‌ستان له خه‌و و پێش خواردنی نانی به‌یانییە.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک بڵاویکردووەتەوە، باشترین کات بۆ کێشانی له‌ش، راسته‌وخۆ دوای هه‌ستان له خه‌و و پێش خواردنی نانی به‌یانییە، هاوکات پێویسته جلوبه‌رگی ته‌نکی له‌به‌ردا بێت.
روونیشیکردووەتەوە، پێویسته ئه‌و که‌سه هه‌موو رۆژێک له هه‌مان کاتژمێردا خۆی بکێشێت، چونکه له به‌یانیدا به شێوه‌یه‌کی گشتی کێشی مرۆڤ که‌متره له چاو شه‌ودا۰
ئاشکراشی کردووە، به گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی له کۆمه‌ڵێک زانکۆکانی ئه‌مریکا کێشانی له‌ش ڕۆژانه یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌و که‌سانه‌ی که کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون.
باسی لەوەشکردووە، پێشتریش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر له زانکۆی کۆڕنێڵ ده‌ری خستبوو که کێشانی له‌ش رۆژانه پاش ڕیجێم و دابه‌زاندنی کێش به سووده له رێگری کردن له دووباره قه‌ڵه‌و بوونه‌وه که گیروگرفتێکی زۆر باوه و کۆمەڵێک که‌س پاش رێجێمکردن دووباره قه‌ڵه‌و ده‌بنه‌وه‌۰
هه‌روه‌ها خانمان له کاتی سووڕی مانگانه و چه‌ند رۆژێک پێش ده‌ستپێکردنی سووڕی مانگانه و دوای ته‌واو بوونی کێشیان زیاد ده‌کات به ڕێژه‌ی ( ۲ ــــ ٤ کیلۆ ) ۰
له ڕابردوو کۆمه‌ڵێک پزیشک بۆچۆنیان وا بوو که کێشانی له‌ش ڕۆژانه کارێکی هه‌ڵه‌یه و ڕێگری ده‌کات له دابه‌زاندی کێش به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌بێته هۆی ساردکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له ڕێجیم و وه‌رزش ۰
زۆر گرنگه ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ کێشانی له‌ش دا، ناوقه‌دی خۆی بپێوێت بۆ دیاری کردنی قه‌ڵه‌وی ورگ و توانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری زیاده‌ی ناو سک.