سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی دروستکردنی ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی لە ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاند و رادەستی هێزە دەریاییەکانی کرد.
حسەین سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، لە ناوخۆی وڵاتەکەیان ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان دروستکردووە، کە توانای هەڵگرتن و هەڵدانی چەند جۆرێک موشەکی هەیە.
روونیشیکردەوە، وڵاتەکەی لە پیشخستنی کەرتی سەربازی و بەرهەمهێنانی چەکی جۆراوجۆر ناوەستێت.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا فڕۆکەکان رادەستی هێزی دەریای وڵاتەکە کرا.