چەند زانیارییەک لەبارەی توێکاری لاشەی مردووەوە

تەندروستی 24/09/2020

Alternate Text

توێکاری، بریتییە لە کردنەوەی کۆ یان بەشێکی لاشەی مردوو، بە ئامانجی زانینی هۆکاری مردنەکەی.

 

د.دیلمان ئازاد، پزیشکی دادی بڵاوتکردووەتەوە،  لەکاتی توێکاری لە هەر بەشێکی لەشی پارچەیەک دەبڕدرێت یان هەمووی دەردێنین، بۆ نمونە وەکو (دڵ، گەدە، جگەر)پاشان هەمووی بە شێوەیەکی جوان هەڵدەگیرێت و دەنێردرێتە تاقیگە لەوێش کاری لەسەر دەکرێت و بە هەردوو لامان دەگەینە هۆکاری مردن و ڕاپۆرتی کۆتایی دەنوسرێت و ئەم ڕاپۆرتە لەدادگا بەتەواوی پشتی پێ دەبەسترێت.

روونیشیکردووەتەوە، هەر کەیسیک  یان حاڵەتیک کە دەبینریت لەلایەن پزیشک تەنها پزیشکە بەرپرسە لێی لە رووی زانستی واتا لە دادگا تەنها پزیشکەکە بانگ دەکرێت وەک شاهید.

باسی لەوەشکردووە، هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لەناو  خەڵک کە زۆر جار دووچاری دەبینەوە دەڵێن پارچەی جەستە دەبەن و دەیفرۆشن وه‌ له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ جائیز نیه‌. لێرەوە دەمەوێ بڵیم هەر بەشێکی لەش دوای مردن لەکار دەکەوێ، ئێمەش وەک پزیشک لە ناو مەوادی کیمیاوی دایدەنێین تاکو بۆ تاقیگە بە کەڵک بمێنێ، و‌ هه‌روەها له‌ رووى ئایینیه‌وه‌ رێگه‌ پێدراوه‌(جمهور المعاصرين أن التشريح الجنائي جائز وقد يكون واجباً وقد أخذ به مجمع الفقه الإسلامي في مكة المكرمة وكذلك أيضاً هيئة كبار العلماء في المملكة العربية السعودية فتوى رقم (47).

جەختی لەوەشکردووەرەوە، کاری توێکاری مافی مردوو دەپارێزێت و زۆر شتی شاراوە دەردەخات، بۆیە داوا دەکەم لە خەڵک رێگری نەکەن لەم کارە بە پێچەوانەوە پێویستە خانەوادەی کۆچکردووەکە لە کاتی گیان لەدەستدانی هۆکار نەزانراو خۆیان داوای توێکاری بکەن بۆ دڵنیابوون لە هۆکاری گیان لەدەست دان.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا