کاریگەریە خراپەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر مێشکی منداڵ

تەکنەلۆژیا 24/09/2020

Alternate Text

پسپۆڕانی بواری تەندروستی کاریگەریە خراپەکانی تەکنەلۆژیایان لەسەر منداڵ ئاشکراکردووە و دەڵێن، "دەبێتە ھۆی تەمبەڵی مێشک یان راھێنان بە مێشک ناکات".

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەوەیان ئاشکرا کردووە، "سەرەڕایی کاریگەرییە باشەکانی تەکنەلۆجیا بۆ پێشکەوتن و بەدیارکەوتنی تواناکانی منداڵ ئەوا ھەندێک کاریگەری زۆر خراپیشی ھەیە ئەگەر ھاتوو بەشێوەیەکی خراپ بەکاری بھێنێت کاریگەری زۆر گەورە لەسەر ئەو منداڵە بەشێوەیەکی نەرێنی بەجێدەهێڵێت.

ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە، "کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر بیرەوەری (زاکرە)ی منداڵ بۆ ماوەیەکی درێژ، ئەو کاتە منداڵ زیاتر پشت بەو ئامێرە ھاوچەرخانە دەبەستێت بۆ بیرکەوتنەوەی شتەکانیان دەبێتە ھۆی تەمبەڵی مێشک یان راھێنان بە مێشک ناکات ھەروەھا زۆر دانیشتن لەبەرامبەر ئامێرە زیرەکەکان دەبێتە ھۆی فشار خستنە سەر مێشک".

رونیشیان کردووەتەوە، "کاتێک منداڵ تووشی ئالودە (إدمان) بوون دەبێ بەو ئامێرانە منداڵەکە گۆشەگیر دەبێ و حەز بە جودایی دەکات و تووشی ئاست تەنگی دەبێت لە خۆگونجاندن و رەفتار کردن لەگەڵ دەورووبەری، بۆیە منداڵەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بەو ئامێرانە دەبەستێت بۆ بەسەر بردنی کاتەکانی، لەوانەشە ببێتە ھۆی توشبوون بە ئۆتیزم".

ئەوەشیان ئاشکراکردووە، "بەھۆی ئەم ئامێرە زیرەکانە منداڵ تووشی زۆر نەخۆشی دەبێت  وەکو شێرپەنجە، دەمارگیری، ماندوویەتی و شەکەتی و سەرئێشە (ژانەسەر) بەھۆی تیشکدانەوەی ئامێرەکان، ھەروەھا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر چاو ھەیە منداڵ ھەست بە کەم بینین و ووشکبوونەوەی چاو دەکات، زۆر دانیشتن لە پێش ئەم ئامێرانە دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئازار لە مل و شانەکان بەھۆی نووشتانەوەی (چەمانەوەی) بەردەوامی مل بۆ پێشەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا