تەندروستی هەولێر: نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان نادرێت بە کەرتی تایبەت

کوردستان 25/09/2020

لەلایەن: karwan

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە گۆڕینی نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان بۆ کەرتی تایبەت هاتە دەنگ و دەلێت، "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باسی گۆڕینی نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان بۆ کەرتی تایبەت دەکەن".

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باسی گۆڕینی نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان بۆ کەرتی تایبەت دەکەن".

لە راگەیەنراوکەدا ئەوەش هاتووە، "وەکو روون و ئاشکرایە کە نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بووە بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی نەخۆشی شاری هەولێر و دەوروبەری".

ئەوەش ڕونکراوەتەوە، "لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی نەخۆش و رووتێکردنی نەخۆش لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان و کەمی ژمارەی قەروێڵەکان لەم نەخۆشخانەیە کە بە تایبەت لە وەرزی زستان نەخۆشێکی زۆر دەخەوێندران لەم نەخۆشخانەیە، بۆیە لە لایەن خێرخوازێکەوە دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی بینایەکی نوێی و سەردەمیانە لە نێو نەخۆشخانەی راپەرین کە دەبێتە بەشێک لەنەخۆشخانە تاوەکو بتوانرێت شوێنی زیاتر بڕەخسێنرێت بۆ نەخۆشی خەوێندراو لەم نەخۆشخانەیە".

 

دەقی راگەیەنراوەکەی تەندروستی هەولێر:

ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

وەکو ڕوون و ئاشکرایە کە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە لە خزمەتی هاوڵاتیان دابووە بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی نەخۆشی شاری هەولێر و دەوروبەری.

لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی زۆربوونی ژمارەی نەخۆش و ڕووتێکردنی نەخۆش لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان و کەمی ژمارەی قەروێڵەکان لەم نەخۆشخانەیە کە بە تایبەت لە وەرزی زستان نەخۆشێکی زۆر دەخەوێندران لەم نەخۆشخانەیە.. بۆیە لە لایەن خێرخوازێکەوە دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی بینایەکی نوێی و سەرمیانە لە نێو نەخۆشخانەی ڕاپەرین کە دەبێتە بەشێک لەنەخۆشخانە تاوەکو بتوانرێت شوێنی زیاتر بڕەخسێنرێت بۆ نەخۆشی خەوێندراو لەم نەخۆشخانەیە.

ئێمە لێرە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم نەخۆشخانەیە بە تایبەت بینای نوێی نۆژەن کراو لە خزمەتی نەخۆشان دەبێت بە بێ بەرامبەر و هەروەها بەشێکە لە نەخۆشخانەی ڕاپەرین و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی کە باسی گۆڕینی بۆ کەرتی تایبەت دەکەن.

دەربارەی ناوی باڵەخانە نوێیەکەی ناو نەخۆشخانە بۆ هەموو لایەك ڕووندەکەیەنەوە کەوا هەر کاتێك خێرخوازێك یاخود سەرمایەدارێك باڵەخانەی نەخۆشخانەیەك یا بنکەیەکی تەندروستی یا هەر بیانەیك دروستبکات لەسەر داوای ئەم بەڕێزانە هەر ناوێك کە لای ئەم بەڕێزانە داوابکرێت وەردەگیرێت و دادەنرێت بۆ بیناکە بەڵام دانانی ئەم ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نیە کە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت یاخود هەر مەبەستێکی تر، ئەم جۆرە نەخۆشخانە و بنکانە هەر موڵکی گشتی و بۆ خزمەتی نەخۆشان بەشێوەی خۆڕای لە ئەستۆی حکومەت دەمێنێتەوە.

ئەم باڵەخانەیەش بەهەمان شێوە بەشێك لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەبێت و بۆ خزمەتی کەرتی گشتی و منداڵان دەبێت بەشێوەی بێ بەرامبەر.

بۆیە بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لەم خێرخوازە بەڕێزە و هەموو ئەو خێرخوازە بەڕێزانە بکەین کە کاری وا گەورە ئەنجام دەدەن بۆ کەرتی گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۲٥ی ئەیلول ۲٠۲٠

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا