بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران جارێکی دیکە دەرگای خوێندنگەکان داخرانەوە.
ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بڕیاریانداوە دەرگای خوێندنگەکان دابخەنەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی تەندروستی ئێران، لە هەر حەوت خولەکێکدا هاوڵاتییەک لە ناوخۆی وڵاتەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدات.