رێکخراوى جیهانیى تەندروستى ڕایگهیاند، له ئێستادا ئامێرێكی نوێی
پشكنینی كۆرۆنا بهردهسته کە دەتوانێت لەماوەى چەند خولەکێکدا توشبووانى کۆرۆنا
دیاری بکات.
ماڵپهڕی بی بی سی بڵاویكردهوه، ئەو پشکنینە نوێیە، کە
تێچووەکەى تەنها پێنج دۆلارە، بە گۆڕانکارییەکى گرنگ دادەنرێت لە دەستنیشانکردنى
توشبووان لە وڵاتانى هەژار و تازە گەشەسەندوودا، کە بەدەست کەمى فەرمانبەرى
تەندروستى و کورتهێنان و کەمى تاقیگەوە دەناڵێنن.
ئهوهش خراوهته روو، بەپێی ئەو رێککەوتنەى لەگەڵ کۆمپانیا
تایبەتمەندەکان کراوە، 120 ملیۆن یەکەى پشکنین تا شەش مانگى داهاتوو دروستدهكرێت.
تیدروس ئەدهانوم، بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى جیهانیى تەندروستیش
ڕایگهیاندووه "پشکنینە نوێیەکە ئاسانە بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنان، ئەنجامەکەى
لەنێوان 15 بۆ 30 خولەک دەردەچێت لەجیاتى چەند کاتژمێر و رۆژێک".
ئهمهش له كاتێكدایه به وتهی شارەزایان کەمبوونەوەى ڕێژەى
پشکنین لەهەندێ وڵات کە ژمارەى توشبووانیان بەرزە، دەبێتە هۆى شاردنەوەى ئاستى
ڕاستەقینەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.