عێراق هەڵوێستى خۆی لەبەرامبەر هەڕەشەى کشانەوەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا ڕاگەیاند

عێراق 30/09/2020

لەلایەن: fatahh

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق نیگەرانە لە هەڕەشەى کشانەوەی باڵیزخانەى ئەمریکا لە عێراق.
 
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی بەغدا دڵخۆش نییە بەو بڕیارەی ئەمریكا نیگەرانە و هەوڵدەدەن کێشەکان چارەسەر بکەن.

ناوبراو وتیشی، لەوانەیە كشانەوەی ئەمریكا ببێتە هۆی كشانەوەی هێزەكانی تریش لە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعشدا، ئەمەش شتێكی مەترسیدارە، چونكە داعش تا ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەكەش".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، هەفتەی رابردوو مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری بە حكومەتی عێراق دابوو لە پاراستنی باڵوێزخانەكەیان لە بەغدا، دەنا بە پێچەوانەوە باڵوێزخانەكەیان دادەخەن و سێ هەزار سەرباز و دیبلۆماتكاریان لە وڵاتەكە دەكێشنەوە.

لە ماوەى ڕابردوو چەند جارێک بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر ناوچەى سەوز و نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا و لە بەرامبەردا ئەمریکا گروپەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا