نرخى ئایفۆنى١٢ و چەند تایبەتمەندییەکى ئاشکرادەکرێت

تەکنەلۆژیا 02/10/2020

Alternate Text

ماڵپەرە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، نرخى ئایفۆنى١٢ لە هەزارو٣٩٩ دۆلار زیاتر نابێت و کۆمپانیاى ئەپڵ لە مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵدا ئەو جۆرە مۆبایلە دەخاتە بازاڕەوە.

ماڵپەرى GSMArena کە تایبەتە بە هەواڵەکانى تەکنەلۆجیا رایگەیاندووە، کۆمپانیاى ئەپڵ لەم مانگەدا چەند جۆرێک لە مۆبایلى ئایفۆنى ١٢ دەخاتە بازاڕەوە کە تایبەتمەندى و نرخەکانیان جیاوازە و گرانترینیان بە هەزار و ٣٩٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

ئایفۆنى ١٢ ى پرۆ ٥١٢ گێگابایت نرخەکەى ١٢٩٩ دۆلار و پرۆماکسیش بە ١٣٩٩ دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاکە مۆبایلى ئایفۆنى ١٢ى ٦٤گێگابایت بە ٦٤٩دۆلار و ١٢٨ گێگابایت بە ٧٩٩ دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

لەبارەى تایبەتمەندى ئەو جۆرە مۆبایلەشەوە ئاماژە بە شاشەکەى کراوە کە٧.٦ ئینجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا