وێنە.. یانەى هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی بەرازیلی ئیمزاکرد

وەرزش 02/10/2020

Alternate Text

تیپی تۆپی پێی یانەى هەولێر گرێبەستی لەگەڵ ئیرتۆن ریبیرۆی بەرازیلی ئیمزاکرد.

دەستەى راگەیاندنی یانەى هەولێر ئاشکرایکرد،  ئیرتۆن ریبیرۆی تەمەن ٣٠ ساڵ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کردووە.

ئیرتۆن پێشتر یاریی بۆ چەندین یانەى گەورەى بەرازیلی کردووە کە دیارترینیان فلامینگۆ و ئینتەرناسیۆناڵ و بۆتافۆگۆ و فلۆمێنسین.

ئەمە جگە لەوەى ماوەیەکی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەى بەنفیکاى پورتوگالییەوە کردووەو لە خولی تۆپی پێی قوبرسیش یاریی کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا