ڕێگایەکی تەکنەلۆژى بۆ دۆزینەوەی مۆبایلی ونبوو

تەکنەلۆژیا 04/10/2020

Alternate Text

زۆرکەس لە ماڵ یان لە شوێنی تردا مۆبایلەکانیان لێوندەبێت و ئەگەر لەسەر بێدەنگ "Silent" دانرابێت، ئەوا دۆزینەوەی ئاسان نابێت و ماوەیەکی زۆری دەوێت تا مۆبایلەکە دەدۆزیتەوە.

لەکاتی ونبوونی مۆبایل یان هەر جۆرە ئامێرێک کە بە سیستمی ئەندرۆید و ios کاربکات و لە دۆخی Silent Mode کارێکی ئاسان نییە، چونکە هەرچەند تەلەفۆن دەکەیت گوێت لە دەنگی مۆبایلەکەت نابێت، بەڵام ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژە بە ڕێگەیەکی تەکنیکی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو جۆرە مۆبایلانەی کەپێش ئەوەی ونببن لە سەر حاڵەتی بێدەنگ دانراون.
- بۆ ئەپڵ و بەرهەمەکانی تر
ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی کە ئامێری ئەپڵ یان هەرئامێرێک کە بە سیستمی ios کاردەکات وەکو ئایفۆن یان ئایپاد، مۆبایلەکە لە دۆخی بێدەنگدا بێت و ونبووبێت، ئەوا لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە بچۆرە سەر ماڵپەڕیme.com.
دواتر Apple ID مۆبایلەکەت لەو ماڵپەڕە دابەزێنە کە لە ڕێگەیەوە لە App Store بەرنامە دادەبەزێنیت.
لەدوای لێدانی وشەی تێپەڕو ناوەکە دوگمەنی Find My iPhone کلیک لەسەریبکە و ماڵپەڕەکە نەخشەی شوێنی مۆبایلە ونبووەکەت نیشاندەدات، خاڵێکی سەوز لەو شوێنە دادەنێت کە مۆبایلەکەی تێدایە.
کلیک لەسەر خاڵە سەوزەکە بکە و دوگمەی Play Sound کارابکە، دواتر گوێت لە دەنگی مۆبایلەکەت دەبێت لەو جێگەی لێتونبووە.

- ئەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن
ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن وەکو سامسۆنگ و هواوی و جۆرەکانی تر، دەتوانن لە ڕێگەی کۆمپیتەرەوە بچنە سەر ماڵپەڕی https://www.google.com/android/find کە تایبەتە بە کۆمپانیای گۆگڵ خۆیەوە.
لەدوای دابەزاندنی هەمان ئەو Gmailی کە لە مۆبایلەکەتدا لە ڕێگەی Play Story بەرنامە دادەبەزێنیت بۆ مۆبایلەکەت لە ماڵپەرەکەدا ناو و وشەی تێپەڕەکەی بنوسە، لەدوای دابەزاندنی لە رێگەی نەخشەیەکەوە ئاماژە بەو شوێنە دەکات کە مۆبایلەکەی تێدایە، لەلای چەپی نەخشەکە دوگمەی Play Sound هەیە کلیکی لەسەر بکە و گوێت لە دەنگی مۆبایلەکەت دەبێت.

ئەمجۆرە ڕێگەیە بۆ ئەو مۆبایلانە دەبێت کە پەیوەستن بە ئینتەرنێتەوە جا بە وای فای بێت یان هەر ڕێگەیەکی تر مۆبایلەکە هێڵی ئینتەرنێتی هەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو مۆبایلەی کە لێت ونبووە لەسەر دۆخی بێدەنگ بێت و هێڵی ئینتەرنێتی نەبێت ئەوا تەنها ڕێگە بۆ دۆزینەوە بریتییە لە گەڕان بەدوای مۆبایلەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا