شارەزایانی بواری پزیشکی رایدەگەیەنن، ئومێدیان هەیە بە جۆرە ماسییەک بینایی چاو بۆ هەزاران کەس بگەڕێننەوە.
شارەزایانی بواری پزیشکی ئەمریکی بڵاویانکردووەتەوە:' ماسی جۆری زێبرا(zebrafish), کلیلی چارەسەری ئەو کەسانە بێت کە بینایی چاویان لەدەستداوە".
شارەزایان دەڵێن:"ئەو جۆرە ماسییە لەماوەی هەفتەیەکدا دەتوانێت، گەشەی خانەکانی تۆڕی چاو دەستپێبکاتەوە، یاخود چارەسەری هەستیاری بە رووناکی بکات.
پرۆفیسۆر جيمس باتۆن دەڵێت:"٧٠٪ی خانەکانی جەستەی ئەم ماسییە لە هی مرۆڤ دەچێت، ئەمەش هیوایان دەداتێ بە چارەسەرکردنی کێشەی بینینی چاو لە رێگەیەوە.