زۆرینەی ژنان وا تێگەیشتوون "حەبی
مەنع"، تەنها بۆ رێگری کردن لە منداڵبوون بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە راستیدا
ئەم حەپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوونی سوڕی مانگانە و رزگاربوون لە زیپکەی
رووخسار بە راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکاردەهێنرێت.
وازهێنان لە بەکارهێنانی حەبی مەنع بڕیارێکی
تاکە کەسییە، بەڵام دابڕان لێی بە شێوەیەکی کتوپڕ چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر
نەخۆش بەکاردەهێنرێت.
نيكۆڵ نوێز، سەرۆکی
بەشی نەخۆشیەکانی لیمفەرژێنەکان لە نەخۆشخانەی نۆرس وێڵ هێڵس، بڵاویکردووەتەوە،
کاتێک ژنان واز لە خواردنی حەپی مەنع دەهێنن ئەگەر هەیە ئەم نیشانانەیان تێدا دەربکەوێت:
-ئەگەری
دەرکەوتنی پەڵە و زیپکە
-کەمبوونەوەی
ئارەزووی سێکسی
-تێکچونی سوڕی
مانگانە
-تێکچوونی
لایەنی دەرونی
-ئەگەری
بەرزبوونەوە یان دابەزینی کێشی لەش
-هەستکردن بە
سەرئێشە
-رووتانەوەی
قژ
-مەرج نییە
دوای وازهێنان لە حەپی مەنع دووگیان ببیت.