سوودەکانی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستیی دڵ

تەندروستی 06/10/2020

Alternate Text

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی ئوستڕاڵیا ئاماژە بە پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چا و تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن دەکات.

زانایانی زانکۆی خۆرئاوای ئوستڕاڵیا ئاشکرایدەکەن ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک چا مەترسیییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری تەندروستی ئوستراڵیا بڵاوکراوەتەوە، تێید نزیکەی ٥٣ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، کە سەنتەری سیستمی خۆراکی دانیمارکی بۆ شێرپەنجە و توێژینەوەکانی پێشتر هەمان توێژینەوەیان لسەر گرنگی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستی دڵ کردووە.

 لە توێژینەوەکەدا پرسیار لەسەر سیستمی خۆراکی و جۆری خۆراکەکان و ژەمەکانیان کراوە کە چەند جار لە ڕۆژێکدا ناندەخۆن.

بۆماوەی ٢٣ ساڵ چاودێری تەندروستی بەشداربووەکان کراوە، لەکۆتایدا بۆیان دەرکەوتووە ١٢ هەزار بەشداربوو کێشەیان لە کاری دڵدا هەیە، نیکۆلا باندۆنۆ بەرپرسی توێژینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێژی زانستی پزیشکی  ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە بڕی ٥٠٠ ملیگرام لە ماددەی فکافۆنۆید دەخۆن کە لە چادا هەیە کەمتر مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و سکۆڵەکان و تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن لێدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا