بڕیارێکى نوێ لەبارەى ئەو کەمپانەوە کە ژن و منداڵى داعشیان تێدایە دەرکرا

عێراق 07/10/2020

Alternate Text

حکومەتى عێراق بڕیاریدا ئەو کەمپانە دابخات کە ژن و منداڵى داعشیان تێدایە و جێگرى پارێزگارى موسڵیش دەڵێت، نازانن دانیشتووانى ئەو کەمپانە بۆ کوێ بەرن.

رەفعەت سمۆ جێگرى پارێزگارى موسڵ بە میدیاکانى پارتى راگەیاندووە، حکومەتى ناوەندى بڕیاریداوە سەرجەم ئەو کەمپانە دابخات کە ژن و منداڵى داعشیان تێدایە، دەشڵێت، کێشەى سەرەکى ئەوان ئەوەیە ئەگەر حکومەتى عێراق ئەو کەمپانە دابخات ئەوان نازانن ئەو ژن و منداڵى داعشانە بۆ کوێ بەرن و لە کوێ نیشتەجییان بکەن، چونکە بە وتەى جێگرى پارێزگارى موسڵ زۆربەیان  بیر و ئایدۆلۆژیاى داعشیان تێدا ماوە و دەبنە مەترسى بۆ کۆمەڵگە.

رەفعەت سمۆ ئاماژەى بەوەشکردووە، ٢٢ کەمپی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، کە هەندێک لە دانیشتوانەکانیان خەڵکى شەنگالن و کێشەیان ھەیە، چونکە بە ھۆکاری ئەمنی ناتوانن بگەڕێنەوە و چەندین ھێزی نافەرمی لە شنگال ھەن و خەڵک بە ناوچەیەکی گونجاوی نازانن بۆ گەڕانەوە."

جێگرى پارێزگارى موسڵ لەبارەى ئەو ئاوارانەى بە هۆى شەڕى داعشەوە روویان لە شارەکان هەرێم کردووە رایگەیاند، لە لایەن حکومەتى فیدراڵیەوە چەند بنکەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەیان کراوەتەوە و بەڵام هێشتا ئەو ئاوارانە قەرەبوویان وەرنەگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا