سەرۆک کۆماری ئێران بەستنى ماسکی لە پایتەختى وڵاتەکە کردە کارێکى ناچاری.
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە پایتەختی ئێران
بەستنی ماسک دەبێتە ناچاریی و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات لە ماوەی چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئامارەکانی توشبوون و
گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا زیادیان کردووە لە ئێران.
تا ئێستا 28 هەزار و 293 کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە
گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت.
هاوکات دۆخی ئابووری ئێران خراپە و
تومەن بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلار دابەزیووە.