فەرەنسا بە ١٥ملیۆن یۆرۆ هاوکارى پەرەپێدانى دهۆک دەکات

کوردستان 11/10/2020

لەلایەن: esmail

Alternate Text

کونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان بەڵێنى بە پارێزگارى دهۆک داوە بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ١٧ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار دۆلار هاوکاری پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکە بکات.

 

 دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ پارێزگارى دهۆک ئەمڕۆ کونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وڵاتەکەى لە میانەى هاوکاریکردنى پرۆژەى پەرەپێدانى پارێزگاکانى عێراق، بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ١٧ ملیۆن و ٧٦٤هەزار دۆلار هاوکاری پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک دەکات.

بە پێى ئەو راگەیەنراوەى کە لە دواى کۆبوونەوەکەى نێوان پارێزگارى دهۆک و کونسوڵى فەرەنسا بڵاوکرایەوە، ئەو هاوکارییە لە رێگەی ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی جێبەجێدەکرێت و لە رێگەی ئاژانسی ئەڵمانی لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێدەکرێت و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری  لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدرێن.

ئەم هاوکارییانەى فەرەنسا بۆ هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، لە شوباتى ٢٠١٨ و لە کۆبوونەوەى لوتکەى کوەیتدا، وڵاتانى بەشداربووى کۆبوونەوەکە بڕى ٣٠ ملیار دۆلاریان وەک هاوکارى بۆ ئاوەدانکردنەوەى عێراق پێشکەشکرد، بە وتەى بەرپرسانى عێراقیش نزیکەى دووساڵ بەسەر ئەو کۆبوونەوەیەدا رۆیشتووە و زۆرینەى ئەو وڵاتانەى بەڵێنى پێدانى هاوکارییان بەعێراق دابوو تائێستا بەڵێنەکانیان نەکردووە بە کردار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا