کاریگەرییەکانی خواردنەوەی کوپێک ئاوی لیمۆ و هەنگوین لە بەیانیاندا

تەندروستی 11/10/2020

Alternate Text

پێش ژەمی بەیانیان خواردنەوەی کوپێک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک هەنگوین هۆکارە بۆ بەهێزکردنی  بەرگری لەش و هەستکردن بە تێری و دابەزابەندنی کێشی لەش.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا ئاماژە بە سودەکانی خواردنەوەی کوپێک ئاوی لیمۆ و هەنگوین دەکات لە بەیانیاندا کە ئەم کاریگەرییە ئەرێنیانەی بۆ جەستە دەبێت:
- هەستی تێری پێدەبەخشێت بەجۆرێک لە سوکە ژەم بەدوردەخاتەوە
- چەوری لەش دەتوێنێتەوە کە هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش
- هۆکارێکە بۆ کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستەدا
- چالاکی بە جەستە دەبەخشێت و تەواوی ڕۆژ هەست بە وزە دەکەیت
- لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەدوردەخاتەوە و بەکتریای زیانبەخش دەکوژێت
- لە دڵەراوکێ و خەمۆکی بەدوردەخاتەوە
- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات
- گەرمی بە لەش دەبەخشێت و لە نەخۆشییەکانی وەرزی زستان بەدوردەبیت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا