ئایا تێکەڵکردنی شیر و چا زیانی بۆ دڵ هەیە؟

تەندروستی 12/10/2020

Alternate Text

هەندێک لە خەڵکی وادەزانن تێکەڵکردنی شیر و چا سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام توێژینەوەکان ئەو بیرو باوەڕانە رەتدەکەنەوە.

 

 بەپێی توژینەوەیەک کە لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاو کراوەتەوە، دەرکەوتووە تێکەڵکردنی شیر و چا دەبێتە هۆی ئەوەی هەریەکە لە شیر و چایەکە زۆرێک لە سوودەکانیان لەدەستبدەن.

یەکێک لە سودەکانی چا هەبوونی پێکهاتەی کاکتینە و سوودی هەیە لە پاراستنی دڵ لە جەڵتە، لەگەڵ پێکهاتەی دژە ئۆکسید.

لەهەمان کاتدا، شیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی کازینات، کاتێک بە تەنیا دەخورێتەوە، ئەم پرۆتینە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، بەڵام کاتێک شیر لەگەڵ چا تێکەڵ دەکرێت، هەردوو پێکهاتەی کازینات و کاکتین کارلێک دەکەن و سوودێکی ئەوتۆیان نامێنیت بۆ دڵ و دەبنە هۆی ئەوەی بە باشی خوێن بە دەمارەکاندا نەڕوات.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک توێژینەوەی نوێ دەریانخستووە، تێکەڵکردنی شیر و چا دەبێتە هۆی نائارامی گەدە و دروست بوونی بەردی گورچیلە.

بۆیە زانایان رێنمایی دەدەن کە چا بەتەنیا بخورێتەوە، چونکە سوودی زۆرە و یەکێک لەو سوودانە پاراستنی جەستەیە لە شێرپەنجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا