بەکتریای گەدە چییە و چۆن توشی مرۆڤ دەبێت؟

تەندروستی 16/10/2020

Alternate Text

بەکتریای گەدە (H Pylori) تەنها لە گەدەی مرۆڤدا دەژی و دوانزەگرێ و گەدە دوچاری نەخۆشی هەوکردن و برین و دوو جۆر شێرپەنجە دەکات.

 لە ڕابردوودا بۆچارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گەدە بەتایبەت دوانزەگرێ، زۆربەی کات نەشتەرگەرییان دەکرد، بەڵام لە دوای دۆزینەوەی ئەم میکرۆبە زۆر بەکەمی نەشتەرگەری بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییانە دەکرێت و ئەم دۆزینەوەیە پێشکەوتنێکی زانستی زۆر گرنگ بوو.

نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی (H Pylori) بریتیین لە هەستکردن بە ئازاری بەشی سەرەوەی گەدە، خواردن باش هەرس نابێت، ئارەزووی خواردن کەم دەبێت، قرقێنەدان زیاد دەبێت و گەدە هەڵدەئاوسێت.

سێ جۆر کاریگەریی خراپ کە بە هۆی ئەم میکرۆبەوە دووچاری دەبین، لەوانە:
-هەوکردنی گەدە: پەردەی ناوەوەی گەدە سوور دەبێتەوە و هەڵدەئاوسێت.
-برینی گەدە (قورحە): چاڵبوونی دیواری ناوەوەی گەدە و دوانزەگرێ.
-شێرپەنجەی گەدە: لە پەردەی ناوەوەی گەدە و غودە لیمفاوییەکان.

پشکنین بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییانە پێکدێت لە: پشکنینی خوێن، پیسایی و هەناسەدان.
چارەسەركردنی بریتییە لە لەناوبردنی میکرۆبەکە، بە بەکارهێنانی دوو جۆر دەرمانی دژەمیکرۆب و دەرمانی کەمکەرەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەدەیان لەگەڵدایە، باشترە کەمخۆری دایم خۆربن و بەپەلە نان نەخۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا