چۆن زیانەکانى تیشکى شاشەى مۆبایل لەسەر چاوەکانمان کەمبکەینەوە؟

تەندروستی 16/10/2020

Alternate Text

لە ئێستادا زۆرینەى خەڵکى مۆبایلى زیرەک بەکاردەهێنن و رۆژانە چەند کاتژمێرێک سەیرى شاشەى مۆبایلەکانیان دەکەن، ئەوەش زیانى راستەخۆى لەسەر تەندروستى چاوەکان و پێستى دەموچاو دەبێت، پسپۆڕان چەند رێنماییەکیان بۆ بەکارهێنەرانى شاشە زیرەکەکان خستووەتەڕوو.

 لە چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانیدا، سێرگى بۆدروڤ پسپۆڕى تەکنیک و سەرۆکى سەنتەرى زانیارییە ئەلیکترۆنیەکان لە فەرمانگەى "روسكاتشيستفو" ى روسى بۆ چاودێرى بابەتە ئەلیکترۆنییەکان رایگەیاند، زۆرینەى خەڵکى بەلایەنى کەمەوە رۆژانە دووکاتژمێر و نیو چاویان لەسەر شاشەى مۆبایلە زیرەکەکانە، ئەو ماوەیەش لە سەیرکردنى شاشە زیرەکەکان بەسە بۆ کوێربوونى چاوەکان لە داهاتوودا یاخود دروستکردنى چەندین گرفتى تەندروستى بۆ چاوەکان و بۆ پێستى دەموچاویش.

ئەو پسپۆڕە روسییە چەند رێنماییەکى بۆ کەمکردنەوەى زیانەکانى شاشەى مۆبایل لەسەر چاو خستووەتەڕوو.

یەکەم: پێویستە رووناکى سەر شاشەکە کەمبکرێتەوە بۆ ئەو رادەیەى تەنها نوسین یاخود وێنەکان ببینیت، نەک بەشێوەک وەک ئەوەى روناککەرەوەیەکت بەدەستەوە گرتبێت و روناکییەکەى بدات لە دەموچاوت.

دووەم: پێویستە لە کاتى سەیرکردنى شاشەکە، مۆبایلەکە لە چاوت دووربخەیتەوە، بەتایبەت لەو شوێنانەى کە رووناکى تێیاندا کەمە یاخود هەر نییە، چونکە لەو شوێنانەى روناکى کەمە قەرینەى چاو گەورەتر دەبێت، ئەوەش وا دەکات تیشکى شاشەکە زیانێکى زۆرتر بە چاوەکان بگەیەنێت.

سێیەم: هۆشدارى دراوە لە مەترسییە زۆرەکانى بەکارهێنانى مۆبایل لە پێش خەوتندا، چونکە ئەو شەپۆلە شینانەى لە کاتى بەکارهێنانى مۆبایلدا لە شاشەکەوە دەردەچن شەپۆلى لەرینەوەکانیان لە نێوان ٤٥٠ بۆ ٤٨٠ ناتۆمەتردایە، کاریگەرى خراپیان لەسەر هۆرمۆنەکانى رێکخستنى خەو و ئارامگرتن دەبێت، بۆیە ئەو کەسانەى لە پێش خەوتندا و بۆماوەى زیاتر لە نیو کاتژمێر مۆبایلیان بەکارهێناوە، خەوێکى تەندروستیان نابێت و لە کاتى لەخەو هەستانیشدا هەست بە توڕەیى و هەڵچوونى دەروونى دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا