بۆ تەندروستی دڵ ئەم پێنج خۆراکە لەبیرمەکە

تەندروستی 18/10/2020

Alternate Text

زۆر پێکهاتەی خۆراکی و ڤیتامینی هەیە کە سوودێکی زۆریان هەیە بۆ جەستە، یەکێک لەو پێکهاتانە (ڤیتامین کەی) ە، کە بەوە دەناسرێتەوە سوود بە تەواوی جەستە دەگەیەنێت.

 

بە پێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی زە هێلس سایتی تایبەت بە تەندروستی بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین کەی سوودی هەیە بۆ تەندروستی ئێسک، زوو چاکبوونەوەی برین، تەندروستی دڵ، تواندنەوەی چەوری و پاراستنی جەستە لە نەخۆشی شەکرە، بۆیە پزیشکانی پسپۆڕ رێنمایی دەدەن بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی:

سپیناخ، پێکهاتەکەی بە کەمی کۆلیسترۆڵ دەناسرێتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین کەی،  ئەی و سی ، لەگەڵ فایبەر و ئاسن کە بۆ جەستە زۆر گرنگن.

کەلەرم، پێکهاتەی کەلەرم بە رێژەی زیاتر لە ٥٠٪ لە ڤیتامین کەی پێکهاتووە، نیوەی ئەو بڕەیە کە پزیشکەکان بە گرنگی دەزانن تا لە رۆژێکدا بخورێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە فایبەر و پرۆتین لەگەڵ ترشی ئۆمیگا ٣.

برۆکلی، برۆکلیش بە هەمان شێوە دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین کەی، لەگەڵ ئەو کانزایانەی بۆ جەستە پێویستن، بۆیە خواردنی گرنگە.

ماسی، لە رووی سوودەوە، ماسی یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، سەرباری ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ڤیتامین کەی و بڕێکی زۆر لە پڕۆتین.

کیوی، زۆرێک لە پێکهاتەی کیوی ڤیتامین (کەی)ە. لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ڤیتامین ئەی، بی١٢، بی٦ و ئێچ، لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ئاسن و کالسیۆم و پۆتاسیۆم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا