پەیوەندی هەویری ددان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکرا کرا

تەندروستی 20/10/2020

Alternate Text

مارتین ئەدی پڕۆفیسۆری پسپۆڕ لە بواری ددان،  ئاشکرایکرد کە شوشتنی ددانەکان بە هەویری ددان پێش چووونە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیەکان، جەستە دەپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە و سەرچاوەکەی لە (مارتین ئەدی) هاتووە، هەویری ددان هەمان ئەو پێکهاتانەی تێدایە کە دژ بە ڤایرۆس بەکاردەهێنرێن و لە گیراوەکانی پێکهاتە پاکژکەرەوەکاندا هەن.

هەر بەم هۆیەشەوە مارتین پێیوایە هەویری ددان ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەبات کاتێک دەچێتە ناو دەمەوە و پێکهاتەکەی وا دەکات رێ لە ڤایرۆسەکە بگرێت بۆ زۆربوون و بڵاوبوونەوە بە جەستەدا.

لەگەڵ ئەوەشدا چونکە یەکێک لەهۆکارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی کۆکە یان پژمینەوەیە، بۆیە بە هەمان شێوە بەرپرسانی تەندروستیش رێنمایی دەدەن بە شووشتنی ددانەکان بە هەویری ددان پێش چوونە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا