کەمخوێنی چ زیانێک بە ئافرەتانی دووگیان دەگەیەنێت؟

تەندروستی 20/10/2020

Alternate Text

بەشێک لە ئافرەتان لە قۆناغی دووگیانیدا تووشی کەم خوێنی دەبن، ئەگەر زوو چارەسەر وەرنەگرن ئەگەری هەیە مەترسی بۆسەر کۆرپەکەی سکیان دروستبکات.

ماڵپەڕی "سیحەتی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە زیانەکانی کەمخوێنی ئافرەتی دووگیان دەکات بۆسەر کۆرپە، ئەوانیش:

- دروستبوونی کێشە لە گەشەکردنی ماسولکەکانی جەستەی کۆرپە
- کۆرپەکە کێشی کەم دەبێت لەکاتی لەدایکبووندا
- ڕێژەی ماددەی ئاسن لە لەشی کۆرپەکە کەم دەبێت
- گەشەی کۆرپە دوادەکەوێت
- کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپە دەبێت
- بڕی خواردنی تەواو بۆ کۆرپەکە ناگات کاتێک لە سکی دایکیدا دەبێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا