هۆشداری لەبارەی مەمەی شیری منداڵان دەدرێت

تەندروستی 21/10/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی ئێرلەندی، ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئەو بوتڵە پلاستیکیانەی شیری منداڵی تێدا دەگیرێتەوە، دەبێتە هۆی دزەپێکردنی پارچەی بچوک لە پلاستیکی  بوتڵەکە بۆ ناو جەستەی منداڵانی ساوا.

زانایان بۆیاندەرکەوتووە، لە کاتی گرتنەوەی شیر و خۆراک لە بوتڵی مەمەی منداڵانی ساوادا، بوتڵەکە پارچەی بچوکی پلاستیکی لێدەبێتەوە.

 ئەو پارچە بچوکانە لەگەڵ خۆراکەکەدا کە زۆرکات شیری گەرمە کارلێک دەکەن و بە هۆی گەرمی شیرەکەوە دەتوێنەوە و دەچنە ناو جەستەی منداڵانەوە.

یەکێک لە پسپۆڕەکان روونیکردووەتەوە، نازانرێت تا چەند ئەو یەکە پلاستیکیانە کاریگەریان هەیە لەسەر جەستەی منداڵان و ئایا کاریگەریەکانی درێژخایەن دەبێت یان نا.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا، ١٠ جۆری جیاوازی مەمەی منداڵیان پشکنیوە و دەرکەوتووە حەوت مەمەیان دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی یەکەی پلاستیکی بچوک بەجەستەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا