لەبارەى بڕیارەکەى
ئەمرۆیەوە کە تێیدا پێدانى ١٠ملیۆن دینارى وەک پێشینە بۆ هاوسەرگیرى دووەم راگەیاندبوو،
بانکى رەشید روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەى
بانکى رەشیدا هاتووە، پێدانی پێشینەکە بەمەبەستی
هاندانی پیاوان نییە بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنن، بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە بەهۆی
بارودۆخی جیاوازەوە لەهاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یاخود هاوسه‌ره‌كانیان لەژیاندا
نەماون یاخود بارودۆخێکى جیاوازییان هەیە.
ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه
دوای ئه‌وه‌دێت ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ره‌شیدی سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
ئاشکرایکرد، بڕیاریداوە پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بدات بەو فەرمانبەرانەی کە خێزاندارن
و ژنی دووەم دەهێنن، به مه‌رجێك خۆی و هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئەو جۆرە پێشینەیەیان
وەرنەگرتبێت.