منداڵ بەهۆی زۆر
خواردنی شیرینی یان گرنگی نەدان بە تەندروستی ددانیان زیاتر تووشی شکان و کلۆربون
و چەند نەخۆشییەکی تری پوک و ددان دەبن، لەسەر دایک و باوک پێویستە ئاگاداری ددانی
منداڵەکانیان بن و هانیان بدەن کە گرنگی بە ددانیان بدەن.
میدیا جیهانییەکان ئاماژە
بە چەند ڕێگەیەک دەکەن بۆ پاراستنی ددانی منداڵ لە کلۆربون و تێکچوونی ئەوانیش:
- کەمکردنەوەی ڕێژەی خواردنی شیرینی لە لای
منداڵ یان فێرکردنی کە دوای هەر شیرینییەک کە دەیخوات ددانی بشوات.
- پەیڕەکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست کە ڕێژەی
خواردنە شیرینییەکانی تێدا کەمبێت.
- دایک و باوک هانی منداڵەکانیان بدەن کە میوە
و سەوزە بخۆن، بۆ دەستکەوتنی رێژەی ماددەی کانزا و ڤیتامینی پێویست بۆ لەش و ددان
و پوکیان.
- فێربکرێن ڕۆژانە بڕێکی باش لە ئاو بخۆنەوە و
بڕی خواردنە شیرینییەکان هەموو ڕۆژێک نەبێت و کەمبکرێتەوە و لەبری ئەوە ئاو بخورێتەوە.
- فێربکرێن ڕۆژی دووجار ددانیان بە هەویری ددان و فڵچە بشۆن.
- لەکاتی هەستکردن بە تێکچوونی پوک و ددانی
منداڵ پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت.